حەمزە بن حوسێن شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن وازھێنانی لە نازناوی شازادە راگەیاند

حەمزە بن حوسێن، شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن کە ساڵی رابردوو ناوی لە ھەوڵی ئەنجامدان و بەشداریکردن لە کودەتایەک تێوەگلابوو، وازھێنانی لە نازناوی “شازادە” راگەیاند.
شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن حەمزە بن حوسێن، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: “دوای ئەو شتانەی لەم ساڵانی دواییدا تێبینیم کردن و بینیمن، گەیشتمە ئەوەی کە دیدگای من و ئەو نەگۆڕانەی باوکم لە ناخمدا چاندوویەتی و بەدرێژایی تەمەنم ھەوڵمدا پابەندبم پێوەیانەوە، لەگەڵ پەیڕەو و ئاڕاستە و شێوازی نوێی دامەزراوەکانماندا ناگونجێت. لە روانگەی ئەمانەت بۆ خودا و ویژدانەوە جگە لە وازھێنان لە نازناوی شازادە زیاتر ھیچ نابینیم”.
لە تویتەکەیدا ئەوەش هاتوووە، کە خزمەتکردنی وڵاتەکەی و گەلەکەی لە رێگەی ئەم نازناوەوە بە درێژایی تەمەنی و ھەموو کات شەرەفمەندی بووە و جەختی لەوە کردەوە کە تاکو دەمێنێت لە ژیاندا ھەر وەکو ھەموو کاتێک بەڕاستی لەگەڵ ئوردن دەمێنێتەوە و لە ژیانی تایبەتیدا تاکو ھێزی ھەبێت خزمەتی گەل و ڵاتەکەی دەکات.
شازادە حەمزە، ساڵی رابردوو لە ھەوڵێکی کودەتادا تێوەگلابوو، رۆژی 6ـی ئادار لە نامەیەکدا داوای لێبوردنی لە شا عەبدوڵڵا-ی برای کردبوو.
لە نامەکەیدا باسی لەوە کردبوو کە ساڵی رابردوو ئوردن “بە قۆناغێکی خەمناکدا تێپەڕی” و بە سایەی “ژیری، دانبەخۆداگرتن و لێبوردەیی” شا عەبدوڵڵا-ی دووەمەوە ئەو دۆخەیان تێیانپەڕاندووە.

پەیوەندیدار