سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌كاتی رۆیشتنیان بۆ رێوڕه‌سمێك له‌ناوچه‌ی راشدیه‌ی به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه له سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیانه‌وه به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه و زیانی گیانی نه‌بوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه له‌ناوچه‌ی راشدیه‌ی باكوری به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه له محه‌مه‌د فازڵ دلێمی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سیاده، هه‌ریه‌ك له عه‌لی سه‌عدی و حسام ساعدی ئه‌ندام له كوتله‌ی سه‌در كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌وه به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، ته‌نها زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان گه‌یشتوه و پاشانیش ئه‌و په‌رله‌مانتارانه رویان له بنكه‌ی پۆلیسی راشدیه كردوه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د فازڵ دلێمی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “له‌كاتی ئاماده‌بونیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری دیكه له مه‌راسیمێكی پاڵه‌وانێتی ره‌مه‌زانی بۆ تۆپی پێ له‌ناوچه‌ی راشدیه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكراوه و پاشانیش چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون”.
باسی له‌وه‌شكردوه، له بنكه‌ی پۆلیسی راشدیه سكاڵایان تۆماركردوه ، “هۆكاری روداوه‌كه و به‌ئامانجگرتنیشمان نازانین، بۆیه به‌دواداچونی ورد بۆئه‌و سكاڵایه ده‌كه‌ین”.