ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای بانگهێشت كردنی وەزیری دارایی دەكەن

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوای بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دەكەن بۆ پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە دۆخی دارایی لە بانكەكانی هەرێم كوردستان و هۆكاری دەوام نەكردنی وەزیری دارایی.

34 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن، بەهۆی بارودۆخی دارایی بانكەكان و دەوامنەكردنی وەزیری دارایی، دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدرێت و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.ئەو 34 پەرلەمانتارە لە یاداشتێكدا كە واژۆیان كردووە

رایانگەیاندووە،”داواكارن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام بدرێت، ئەویش بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دۆخی دارایی لە بانكەكانی هەرێم كوردستان و هۆكاری دەوام نەكردنی وەزیری دارایی.

پەیوەندیدار