لالیگا :  ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی بەهێزترکرد

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و لە یانەی خیتافی بردەوە.

لە یاریەکانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا ڕووبەڕووی یانەی خیتافی بویەوە و یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

یاریەکە لەلایەن هەردوو یانەوە بەبەهێزی دەستیپێکرد و چەندین هێرشی مەترسیداری بەخۆیەوەبینی بەڵام یاریزانانی یانەی شاهانە بە ئاستێکی جیاوازەوە دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 38 و 68لەلایەن کاسیمیرۆ و لۆکاس ڤاسکێزەوە گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 72 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندیەکەی بەهێزترکرد، خیتافیش بە 32 خاڵەوە لە پلەی 14 یەمدایە.

پەیوەندیدار