سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یەکەمجار رایگەیاند، داگیرکردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن سوپای مۆسکۆوه بە جینۆساید دەچێت و پوتین لە ئۆکرانیا “کۆمەڵکوژی” ئەنجامداوە.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژی سێشه‌ممه‌دا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، “هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا من بە جینۆساید ناوم ناوە، چونکە ڕونتر و ڕونتر بوە کە پوتین تەنها هەوڵ دەدات ئۆكرانیا داگیربكات، به‌ڵگه‌كان له‌وباره‌یه‌وه زۆرن
بایدن پێشتر چەندینجار پوتینی بە تاوانباری جەنگ ناوبردوە، بەڵام له نوێترین وته‌كانیدا وتی، ئێستا روسیا له ئۆكرانیا جینۆساید ئه‌نجامده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه روسیا بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی ڕەتده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، بانگەشەکانی ئۆکرانیا و رۆژئاوا له‌باره‌ی تاوانی جەنگ، دروستکراون.
سوپای روسیا له زۆربەی شارۆچکەکانی روسیا لەباکوری ئۆکرانیا كشاوه‌ته‌وه، تا ئێستا سه‌دان ته‌رم له‌و ناوچانه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن مۆسكۆوه كۆنتڕۆڵكرابو، حكومه‌تی كیێڤ ده‌ڵێت، ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ست كوژراون و هه‌ندێكیشیان ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لە زاری بەڕێوەبەری پۆلیسی کیێڤەوە بڵاویكرده‌وه، كه 720 تەرم لە ناوچەكانی دەوروبەری پایتەخت دۆزراونەتەوە و زیاتر لە 200 کەسیش بێسەروشوێنن.