توخێل شانازی دەکات بەوەی تیپەکەی بەرامبەر ڕیاڵ پێشکەشی کردووە و پێشیوایە شایستەی ئەوەبوون سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی دوای دەرکرانی تیپەکەی لە چامپیۆنز لیگدا، سەرەڕای بردنەوەی یاری گەڕانەوە لە ڕیاڵ مەدرید، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ئاماژەی بەوەکرد، هەردەم دۆڕاندن ئازاربەخشە، بەڵام دەبێت ئەم جۆرە دۆڕاندنانە قبوڵ بکەن و نابێت پەشیمانبن.
توخێل دەڵێت “چۆنمان ویست ئاوا یاریمان کرد و کەسایەتی و کوالیتی تیپەکەمان پیشاندا، شایستەی سەرکەوتن بووین نەک ئەوەی دەربکرێین، کە ئەمەش بەهۆی بێبەختیمانەوە بوو، یاریزانەکان جێگەی ستایشکردنن، چونکە گۆڵکردن و بردنەوە لێرە ئاسان نییە”.
توخێل باس لەوەشدەکات، پەشیمانی دادیان نادات و پێشیوایە ناوبژیوانەکان خزمەتی ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە چامپیۆنز لیگدا و دەڵێت “هەست دەکەم لە هەردوو یارییەکەدا بڕیارەکان بەڕێژەی لە سەدا 51 لە سودی لایەنەکەی تر بووە، ئەمەش ڕوودەدات کاتێک ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگدا یاری دەکات