مەرجەعێکی باڵای شیعەکان لەعێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرکرا

دادگای لێکۆڵینەوەی عەممارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ مەحمود سەرخی، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لەعێراق دەرکرد.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی عەممارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (مەحمود عەبدولرەزا محەمەد) ناسراو بە مەحمود سەرخی دەرکردوە.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە، ناوبراو بەگوێرەی ماددەی (372) لەیاسای سزادانی عێراقی کەتێیدا باس لە دەستدرێژیکردنە سەر بیروبۆچونە ئاینی و تایەفییەکانەوە دەکات بڕیارەکەی بۆ دەرکراوە.

مەحمود سەرخی، یەکێکە لە دوانزدە ئیمامەکەی شیعە لە عێراق، دوێنێ بە بڵاوکردنەوەی بۆچونێکی کە وتبوی” دروستکردنی گۆڕ و مەزار و دیاریکردنی بۆنەو مەراسیم بۆیان نە لە ئایندا نە لە باوەڕدا بنەمایان نییە”، توڕەبونی خەڵکێکی زۆری لە موسوڵمانانی شیعە و سونە بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیوەندیدار