وشکەساڵی لە گەرمیان راگەیێندرا

دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وشکەساڵی لە ئیدارەی گەرمیان، جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وشکەساڵی لە گەرمیان راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، “زیانێکی زۆری دەبێت بۆ ژینگە و کشتوکاڵی” ناوچەکەمان.

جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەمساڵ لە گەرمیان وشکەساڵییە و زیانی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکەمان.

ئەمساڵ دووەم ساڵە کە وشکەساڵی گەرمیان دەگرێتەوە. بەپێی ئاماری کشتوکاڵی گەرمیان، زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەویی داچێندراو زیانیان پێدەگات. جگە لەوەش زیان بە بەروبوومی ماسی دەگەیەنێت.

لە دوای ساڵی 2019وە، رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوە چووە. ئەمساڵیش لە سەرەتای 2022 بەفر و باران باری، بەڵام دواتر رێژەکە بە جۆرێک دابەزی کە ئەگەری هەیە لە هەموو هەرێمدا وشکەساڵی رووبدات و هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی زیانییان پێبگات.

پەیوەندیدار