حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دوابەدوای بڕیاری کۆنگرەی حزبەکەی لۆگۆی تازەی خۆی رادەگەیەنێت. ئەمرۆ پێنج شەممە ١٤/٤/٢٠٢٢ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لۆگۆی تازەی حزبەکەی راگەیاند
دوای ئەوەی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی یانزەمین کۆنگرەی زەحمەتکێشان بڕیاری لەبارەوە درابوو. دوای ئەوەی لەلایەن کۆنگرەوە لێژنەیەکی تایبەتمەند ڕاسپێردرا بۆ دووبارە دیزاینکردنەوەی
ئەوەبوو ئەمڕۆ حزبی زەحمەتکێشان بەشێوەیەکی فەرمی لۆگۆ تازەکەیان ڕاگەیاند. لۆگۆکەش شێوە بازنەییەو ئاڵای کوردستان و هەروەها ناوەڕاستەکەشی تەعبیر لە داربەڕوو دەکات کە لە قەدێکی ئەستوور تەعبیرە لە کوردستانی گەورەو دواتریش چوار لقی لێ بۆتەوە کە مەبەست هەرچوارپارچەی کوردستان و لە دواشیەوە ٢١ تیشکی خۆرە، ئەویش مانای یەکەم رۆژی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیە
هەروەها ئاماژە بە ساڵی ١٩٨٥ یش کراوە کە دەربڕی مێژووی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەگەیەنێت.
