بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاراستەی گەنجینەکانی کردووە، دابەشکردن موچە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ سێشەممە، موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێن.
بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی (داد و ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ)، موچەی مانگی سێ وەردەگرن.
هەریەک لە دەستەکانی ( مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دیوانی چاودێری دارایی و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان)، موچە وەردەگرن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی نەبونی پارەی نەختینەی پێویست وەک ئەوەی حکومەت باسی لێوە دەکات، دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار زیاتر لە (10) رۆژ لە وادەی خۆی دواکەوت، پێشتریش وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، بۆ دابینکردنی موچەی مانگەکانی رابردو حکومەت قەرزی کردووە.