وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌پێی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021، ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه مانگانه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت.
د.عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم به‌پێی ڕێكه‌وتنی پێشووی به‌غداو هه‌ولێر دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمه به‌رده‌وامده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، داهاتی گومرگ‌و داهاتی باج کە داهاتی فیدراڵین‌و له‌هه‌رێم كۆده‌كرێنه‌وه بڕیاربوو بدرێنه‌وه به‌غدا ئه‌مه تائێستا هیچی بۆ به‌غدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه به‌داهاتی نه‌ختینه‌و ته‌نانه‌ت به‌خه‌مڵێندراویش نه‌دراوه‌ته به‌غدا بۆیه پێویسته هه‌رێم هه‌نگاوێك بێته پێشه‌وه به‌غداش هه‌نگاوی دوه‌م ده‌نێت‌و ئه‌مه له‌یاسای بودجه جێگیركراوه.
وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت:”200 ملیاره‌كه‌مان بۆیه مانگانه ناردوه هه‌رێم نه‌یتوانیوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات”.
به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق پێویستبوو هه‌رێم داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌نرخی سۆمۆ له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاته فیدڕاڵیه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراو به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌رئه‌وه ڕێكه‌وتن هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یی‌و به‌غدا مانگانه 200 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.