قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت گازه‌كهی سنوری چەمچەماڵ به‌رهه‌م بهێنێت هەناردەی بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان له قەزاکە جێبه‌جێ بكرێت چونكه ئه‌وله‌ویه‌ت-كاری هه‌ره‌گرنگ بۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه خزمه‌تگوزاری تێدا زیاتر ده‌كات.
: رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە،”سەبارەت بە بابەتی گازی سروشتی چەمچەماڵ و سودمەندبونی هاوڵاتیانی سنورەکە لێی، ئێمه له پترۆدۆلار كه له‌كۆتایی 2017 سندوقێك بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دانرا هه‌تا 10-9-2018 ئێمه له‌و سندوقه نزیكه‌ی 7000000 حەوت ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان بۆ كرا، دیوه‌كه‌ی تریان ڕۆژانه گاز بۆ وێستگه‌ی كاره‌با ده‌نێردرێت كه ده‌بێته هۆكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕوناكی هه‌رێمی كوردستان دواتر به‌شێكی تر له گازه‌كه به‌ناوی LPG ده‌درێت به‌هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و به ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌وه غازه بۆ ماڵان، به‌شێكی تری وه‌كو كۆندێسه‌ر به‌كارده‌هێنرێت ئه‌مه ده‌نێردێته پاڵاوگه‌كان وه‌كو نه‌وتی خاو به‌كارده‌هێنرێت”.
رونیشیکردوەتەوە،” له‌ساڵی 2018 كاره‌بای قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌بڕیارێكی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی 50 مێگاواتمان له‌كاره‌بای سیادی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه، ئێستا ئێمه ئه‌و 50 میگاواته له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی كه له سلێمانی وه‌ریده‌گرین هه‌تاڕاده‌یه‌كی باش كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ باشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه ببێته 24 كاتژمێری له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گازمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی وێستگه و زۆری لۆد له‌سه‌ر فیده‌ره‌كان و محاویله‌كان نه‌توانراوه كاره‌بای 24 كاتژمێری دابین بكه‌ین له‌هه‌وڵداین دو وێستگه‌ی كاره‌با بۆ سنوره‌كه‌مان دابین بكه‌ین له‌دوای ته‌واوكردنی ئه‌و دو وێستگه‌یه ئومێد ده‌كه‌م كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕێگه‌ی فیده‌ر و محاویله‌كانه‌وه ئه‌و بار زۆریه‌ی كه هه‌یانه نه‌مێنێت و كاره‌بایه‌كی باشتر دابین بكرێت”.
ئاشکراشیکردوە، “فرۆشتنی گاز ئه‌مه سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه دواجاریش سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان بزانن داهاتی ئه‌م گاز فرۆشتنه بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان خه‌رجده‌كرێته‌وه بێگومان هه‌مو شوێنێك كه به‌رهه‌مێكی ناوخۆیی هه‌بێت و ژێرخانێكی هه‌بێت ئه‌مه موڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه”.
قائیماقمی چەمچەماڵ جەختیلەوەشکردوەتەوە،”ئێمه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت نیین هه‌تا مه‌رج دابنیین ئێمه ده‌سته‌یه‌كی كارگێڕین سه‌ر به پارێزگای سلێمانیین دواجار سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت و به‌رنامه‌ی هه‌یه گازی سروشتی بنێرێته ده‌ره‌وه ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ئه‌وله‌ویه‌ت-كاری هه‌ره‌گرنگ بۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه خزمه‌تگوزاری تێدا زیاتر ده‌كات”.
سەبارەت بە بونی هێز لە دەوروبەری کێڵگەی کۆرۆمۆر رەمک رەمەزان رایگەیاند،”ئه‌وه‌ی كێڵگه گازییه‌كان ده‌پارێزێت به پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ئه‌ویش لیوایه‌كمان هه‌یه پێی ده‌وترێت لیوای پۆلیسی نه‌وت و گاز بۆیه ئه‌م لیوایه ئه‌ركی پاراستنیان پێسپێردراوه”.