زیلێنسكی داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتیانی ووڵاتەكەی دەكات

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات هاوشان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا کار بۆ سەرکەوتن بکەن، بەجۆرێک لەهەر ئاستێکدان پێویستە کار بۆ بەرژەوەندی ئۆکرانیا و پاراستنی  یەکێتی نەتەوەیی بکەن.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئەمڕۆ شەممە لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەشكرد، “هەمو هێزەکانی وڵاتەکەمان 100% کاردەکەن بۆ سەرکەوتن، داوا لەهەمو هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان دەکەم کار بۆ سەرکەوتن بکەن بەجۆرێک ئەگەر تۆ لەدەرەوەی وڵاتی کار بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا بکە، ئەگەر دۆخی داراییت مامناوەندە هەمو هەوڵێکت بخەکار لەبەرژەوەندی ئۆکرانیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دوژمنیت کارێک بکە بۆ ئەوەی دوژمن ئاسودەیی نەمێنێت، سوپاکەمان بنەمای سەرەکی مانەوەی ئێمەیە و دەبێت هەمو کاتێک یەکێتی ناوخۆییش بپارێزین و پتەوتری بکەین.”

پێشتریش ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی ئاماژەی بەوەکردبو، بەگرنگی دەزانن سزاکانی سەر مۆسکۆ بەردەوام بن بەمەبەستی رێگریکردن لەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت بەردەوامی بە شەڕ بدات، لەپێناو زیاتر گۆشەگیرکردنی روسیاش داوایان لە ئەوروپا کرد مامەڵەی سوتەمەنی لەگەڵ مۆسکۆ رابگرێت، هەروەها داوایانکردوە ئەوروپا لە هاوکاریکردنی کیێڤ بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بواتنن بەرگری لە خۆیان بکەن.

پەیوەندیدار