وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای كرد، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 41 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و رێژەی گەشەی ساڵانەش 2.6%ە.
لەو بارەیەوە عەبدولزهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، بەپێی دوایین خەمڵاندن ژمارەی دانیشتووانی عیراق گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 150 هەزار كەس.
رونیشیكردووەتەوە لەو ژمارەیەش 50.5%ی دانیشوان رەگەزی نێرن و 49.5% رەگەزی مێن، هەروەها رێژەی گەشەی ساڵانە 2.6%ە. وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی 2020 گەشەی دانیشتوان ملیۆنێك و 258 هەزار كەس بووە، بەڵام ساڵی 2021 گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 284 هەزار.