مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان: قـــەڵادزێ زامێــكی لەبیرنەكراوە

قەلادزێ زامێكی لە بیر نەكراو

ساڵانە گەلی كورد و بە تایبەتیش قەلادزەییەكان لە 24/4 یادی تاوانێكی لە بیرنەكراوی تری ڕژێمی بەعسی فاشست دەكەنەوە، كە لە ساڵی 1974 و بە دیایكراویش 24/4 دا ئەو ڕژێمە دڕندەیە هەستا بە بۆردومانكردنی ئەو شارە لە ڕێگای فڕۆكە جەنگیەكانییەوە بە بۆمبی ناپاڵمی قەدەغەكراو، لەم بۆردومانەدا دەیان خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات بەهۆی دەستپێكردنی شۆڕشەوە زانكۆكەی گواستبووەوە بۆ قەلادزێ شەهید و برینداربوون وێرای چەندین كەسی تری سیڤیلی ئەو شارە و خاپوور كردنی چەندین ماڵ و ئەو بینایەی كە زانكۆكەی تیا بوو.

  • هەر بۆیە ساڵانە خەڵكی كوردستان ئەم یادە بەرز ڕادەگرن و وەك ڕۆژێكی ڕەشی مێژوویی گەلەكەمان سەیری دەكەن، خەلكی شارەكە و نوێنەرانی فەرمانی سەردانی مەزاری شەهیدان ئەكەن.
  • ئێمە لە ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، سەری ڕێز و نەوازەش بۆ شەهیدانی قەلادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان دادەنوێنین، هاوكات داواكارین كە حكومەتی هەرێم ئاوڕێكی جدی لەم شارە بداتەوە كە هەردەم لانكەی شۆرش و خەباتی گەلەكەمانبووە.

تەنها بە یادكردنەوەی بۆنەكە نەوەستین و چی تر ئەوە لە بیر خۆیان نەبەنەوە كە خەڵكی كوردستان پێویستی بە خزمەتگوزاری و دابینكردنی مووچە و هەلی كار و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردن  بە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەیە.

شاری قەلادزەش وەك هەر شار و شارۆچكە و ناوچەكانی تری كوردستان بەرهەڵمەتی زاڵمانەی ڕژێمە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق كەوتووە و وێڕای بۆردومان و شەهیدبوون و خەبات و تێكۆشانیان شارەكەش ڕاگوێزراو لەگەڵ زەوی تەختكرا.

لەدوای ڕاپەڕین خەڵكی شارەكە و بە هاوكاری هەمووان دیسان سەرلە نوێ درووستیانكردەوە، بەڵام هێشتا دابینكردن و فەراهەمكردنی پێداویستییەكانیان لەئاست پێویستدانیە، بێگومان ئەمەش بۆ سەرجەم كوردستان دروستە.

دووبارە ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین

نەمری بۆ شەهیدانی گەلەكەمان

مەكتەب ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

24/4/2022

پەیوەندیدار