درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازی سوپای عێراق.
گروپە چەكدارەكانی داعش لە بناری چیای قەرەچوغ لەنێوان گوندی سارتكەو گراو هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و شەڕو پێكدادان ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەكان چەكداركانی داعش بەچەكی ئارپیچی خاڵێكی سوپای عێراقیان لە گوندی (سارتكە) ی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان پەلاماری فەوجی یەكی لیوای (96) یان داوەو شەڕێكی قورس لە ناوچەكە ڕوویداوە، لە ئەنجامدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوەو دوو سەربازی تریش برینداربوون.