باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگهیاند، وڵاتهكهی لهگهڵ بهرپرسانی سعودیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، لەسەر نەخشەڕێگایەک گەیشتونهته رێككهوتن.
ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لهبارهی دانوستانهكانی نێوان ریاز و تاران به ئاژانسی فەرمیی ئێران IRNAی راگهیاند، “لە خولی پێنجەمی دانوستانەکاندا کە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لە نێوان شاندەکان بەڕێوەچو، هەردولا لەسەر نەخشەڕێگایەک گەیشتە رێککەوتن”، رێککەوتنی هەردولا لەسەر دانانی نەخشەڕێگایەکی لەو جۆرە گرینگی خۆی هەیە .
ئاماژهی بهوهشكرد، “خولەکانی داهاتوی دانوستانەکانمان بابەتی سەرلەنوێ کردنەوە یان نەکردنەوەی باڵیۆزخانەکانمان بەڕوی یەکدا بە دەردەخات”.
دوای راگرتنی بۆ چەند مانگێک، کۆتایی ئەم مانگە گفتوگۆکانی ئێران و سعودیە لە بەغدا دەستیانپێکردەوە و هەردو وڵاتی هەرێمی ناوچەکەش خواستی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان نەشاردوەتەوە، کە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە پەیوەندییەکانیان بەهۆی چەندین دۆسیەی ناکۆکەوە پچڕاوە.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە پچڕاوە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی هەردو وڵات لە چەندین دۆسیەی هەرێمی و ناوچەییدا خاوەن دو بۆچون و سیاسیەتی جیاواز و دژبەیەکن، بەڵام ساڵی رابردو هەردو وڵات چوارجار لە بەغدا کۆبونەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، عێراقیش لەرێگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە کارئاسانی بۆ سازکردنی دیدارەکان کردوە.