هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی كوریر دیلای ئیتاڵی ئاشكرای كرد، بە ڕەسمی داوای لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا كردووە لە شاری مۆسكۆ كۆببنەوەو بارودۆخی جەنگی ئۆكرانیا تاوتوێ بكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هەموو هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا و كۆتای هێنان بە خوێن ڕشتن، ئەوەشیخستۆتەروو تا ئێستا ڕوسیا وەڵامی نەداتەوەتەوە چاوەڕێیە بە ڕەسمی بانگهێشت بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بانگهێشتی پاپا فرانسیسی كردبو بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەكەی بكات و نێوەندگیری لەنێوان كیێڤ و مۆسكۆدا بكات، بۆ كۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆكرانیا.
bestun latef