ئـــەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كــۆدەبێتەوە

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 11ـی ئایار / مایۆی 2022) له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسه‌یه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای رێگه‌گرتن له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ناو په‌رله‌مان پێكده‌هێنرێن.

پەیوەندیدار