هەریەكە لە سوێد و ناتۆ بە فەڕمی داواكاری بوونە ئەندامی ناتۆیان پێشكەشكرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە هەریەكە لە سوێد و فێنلەندا داواكاری بوونە ئەندامی ناتۆیان بەفەڕمی پێشكەشكرد.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند داواكاری لە سوێد و فێنلەنداوە بۆ نێردراوە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا.
دەبێت ئەنجوومەنی ناتۆ كۆبوونەوە بكات بۆ چاوخشاندنەوە بەو داواكارییەی سوێد و فێلەنداوە.
لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند ئەنقەرە بوونە ئەندامی سوێد و ناتۆ پەسەند ناكات چونكە ئەوان پشتیوانی پەكەكەیان كردووە.
بوونە ئەندامی سوێد و فێنلەندا لە ناتۆ كاردانەوەی تووندی رووسیاشی لێكەوتەوە، مۆسكۆ هەڕەشەی كاردانەوەی توندی كردووە.
هێرشەكانی سەر ئۆكراین لەلایەن رووسیاوە پاڵی بە فێنلەندا و سوێدەوە نا هەوڵی بوونە ئەندامی ناتۆ بدەن بەهۆی ترسیان لە هێرشی رووسیا.