فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین لە ئاسمانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتیی سلێمانیی، فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە، لەکاتی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “بههۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، جارێکی دیکە گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتیی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی راگیرانەوە، لە کاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.”
بەهۆی خۆڵبارینەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ناوبەناو گەشتەکان رادەگیرێن، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین. جگە لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، فڕۆکەخانەکانی عێراقیش بە هەمان هۆکار ناوبەناو رادەگیرێن.
شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین چەندین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین کەم بووەتەوە. پێشتر عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 10 شەپۆلی خۆڵبارینیان تۆمارکردووە.