بەرێزان/ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بـــابـــەت/ پیرۆزبایی
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كودستان و ڕاگەیاندنی شۆڕشی نوێ، بە ناوی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و تەواوی هاوڕێیانمان پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاڕاستەی ئێوەی بەرێز و ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین .
دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو كات و ساتە هەستیارەی ئەوسا كە گەلەكەمانی پێیدا تێپەڕدەبوو وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە تێكۆشانی گەلەكەمان.
لە ئێستاشدا كە ئێوەی بەڕێز ئەو یادە بەرز ڕادەگرن، تەواوی ناوچەكە و كوردستان بە بارودۆخێكی هەستیار تێدەپەڕێت، نا سەقامگیری بارودۆخی سیاسی عێراق و دەستوەردانی دەرەكی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، نەبوونی ستراتیژێكی نیشتمانی و نەتەویی لەسەر ئاستی نێوخۆی كوردستان و نالەباری بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە نادادی و نەبوونی دامەزراوەیی و تەشەنەسەندنی گەندەڵی، هەموو ئەمانە هەڕەشەی جدیین لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان.
بۆیە لە ڕوانگەی هەستیاری قۆناغەكە لە هەموو لایەك دەخوازێت هەرچی زووە پەلە بکرێت لە داڕشتنی ستراتیژی نیشتمانی و نەتەوەیی، کارکردن بە یەکڕیزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسیانە.
هەر لەو یادەدا جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەینەوە و ئومێد دەكەین كە بە هەوڵی هەموو لایەكمان كاری جدی بكەین بۆ یەكخستنەوەی ناو ماڵی كوردی.
جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
31/5/2022
وشەی خوێندراوە ( 203) A: bestun latef