حکومەتی لەندەن بە کۆچبەرەکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە ئەوانەی کە بە قاچاغ گەیشتونەتە بەریتانیا خۆیان ئامادە بکەن بۆ گەشتی رواندا و ناردنی یەکەمین کاروانیش لە (14)ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: دەزانین کە هەوڵ دەدرێت بۆ شکست پێهێنانی پرۆسەی ناردنی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ رواندا و دواخستنی دیپۆرتکردنەوەیان، بەڵام پاشگەز نابمەوە و پابەند نابم بە جێبەجێکردنی ئەوەی کە ڕای گشتی بەریتانیا چاوەڕوانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەنگاوەی حکومەتەکەی قۆناغێکی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی هاوبەشی لەگەڵ رواندادا لە چوارچێوەی ستراتیجی حکومەت بۆ چاکسازی لە سیستمی پەنابەری و تێکشکاندنی باندی قاچاخچییەکان.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەشڵێت: لە (14)ی ئەم مانگە دەست بەناردنی یەکەم گروپی ئەو کۆچبەر و پەنابەرە نایاساییانە دهكرێت بۆ رواندا و دەتوانن لەوێ بە ئارامی بژین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند، ئەو کەسانهی لە (1)ی کانونی دوەمی ئەمساڵەوە بە نایاسایی ھاتوونەتە بەریتانیا، دهنێردرێن بۆ رواندا و لەوێ نیشتەجێ دهكرێن.