پۆگبا سێ گرێبەستی گەورەی لەبەردەستدایە و بەمزوانە بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.
پاول پۆگبای فەڕەنسی ئەستێرەی پێشووی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایهات و بڕیاریدا مان یونایتد بەجێبهێڵێت لەئێستادا سێ گرێبەستی گەورەی پێشکەشکراوە.
کەناڵی سکای سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکرد پۆگبا لەماوەکانی ڕابردوودا سێ پێشنیاری خراوەتە بەردەست کە لەلایەک یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدات و ڕیاڵ مەدریدی یسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەشکرد پۆگبای 29 ساڵ لەئێستادا سەرقاڵی وەرگرتنی پشووەکەیەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وهەوڵەدەت بەخێراترین کات بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.
سکای سپۆرت ڕوونیکردەوە پۆگبا تەواوی سەرنجی خۆی خستوەتە سەر بڕیاری کۆتایی چونکە ئەم وەرزە لەگەڵ مان یونایتد وەرزێکی زۆر ناخۆشی بەڕێکرد.