دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به‌ئۆتۆمبێلێكدا له‌شاری هه‌ولێر كه‌سێك برینداربو كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
دژه تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 6ی (حوزه‌یران/6)ی 2022، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای تۆكسۆن له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر له نزیك باره‌گای حیزبی سازمانی خه‌باتی ئێران، كه‌سێك برینداربو.
ئاشكراشیكردوه، “برینداره‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بوه و ناوی (ئه‌كبه‌ر سه‌فه‌ر ئه‌ڵماس)ه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌دایكبوی 1973یه و ئه‌ندامی حیزبی سازمانی خه‌باتی ئێرانه”.
دژه تیرۆری كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌وباره‌یەوه به‌رده‌وامه.