عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، عیراق بۆ رێگری لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی كوردستان حەوت رێگا بەكاردەهێنێت.
ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، لەسەر سكاڵای وەزیری نەوتی عیراق دادگای كەرخی بەغدا بانگهێشتی ئەو كۆمپانیایانەی نەوتی كردووە كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و حكومەتی عیراق بۆ رێگری لە بەرهەمهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی كوردستان حەوت رێگا بەكاردەهێنێت.
ئهو رێگایانهی كه حكومهتی عێراق بۆ رێگری له فرۆشتنی نهوتی ههرێم دهیگرێتهبهر:
یەکهم: بڕیاری دادگای فیدراڵ و بە نایاسایی دانانی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دوهم: سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکور، لەسەر خاوەندارێتی هەردو گەورە کێڵگەی نەوت و غازی خۆرمەڵەو کۆرمۆر کە (42% نەوتی کوردستان و 100% غازو کارەبای کوردستان)، عێراق دەڵێ: ئەم کێڵگانە هی منن.
سێیهم: داواکردنی عێراق لە کۆمپانیا نەوتیەکان بۆ گرێبەستەکانیان و پێداچونەوە بەو گرێبەستانەدا مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بکەن.
چوارهم: پێداچونەوە بە گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت.
پێنجهم: بە کۆمپانیاکانی کڕیاری نەوت دەوترێت نابێت نەوت لە هەرێمی کوردستان بکڕدرێت، لایەنی فەرمی فرۆشتنی نەوت کۆمپانیای سۆمۆی عێراقە.
شەشهم: لە ڕوی سیستمی بانکییەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی پارەی نەوتی کوردستان دروست دەکەن.
حەوتەم: بەتۆمەتی ئەوەی کاری نایاساییان کردوە، سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان لە دادگاکانی عێراق سکاڵایان لەسەر تۆماردەکرێت.