عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، كوڕی وەزیری پێشمەرگە لە باشترین شوێنی سلێمانی بۆ كافتریا چوار هەزار و 690 مەتر زەوی پێدراوە كە بەهاكەی 14 ملیۆن دۆلارە، پرسیاری ئەوەش دەكات “ئایا ئەمە وەبەرهێنانە!”.
عەلی حەمە ساڵح لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، بەپێی نوسراوێك كە بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی سلێمانی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی كردووە پارچە زەویەك تەرخانكراوە بۆ پڕۆژەی “ریستۆرانت و كافێی لۆنا” كە وەرەبهێنەرەكەی “سان شۆڕش ئیسماعیل” كوڕی وەزیری پێشمەرگەیە.
نوسیویشیەتی، ئەو پارچە زەوییە دەكەوێتە تەنیشت هۆتێل تایتانیك سەر شەقامی شەشت مەتری و لەو شوێنە مەتری زەوی 2500 بۆ 3000 دۆلار دەكات.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، “كۆی پارچە زەویەكە كە 4 هەزار و 690 مەترە و بایی 14 ملیۆن دۆلارە، ئەمە وەبەرهێنانە!”.