پێش شەش مانگ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، ئەم نیشانانە لە جەستەدا دەردەکەون

پسپۆڕانی سەنتەری توێژینەوە بۆ شێرپەنجە لە بەریتانیا رایانگەیاند، هەشت نیشانە هەن پێش شەش مانگ لە توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان لە جەستەدا دەردەکەون.

بەگوێرەی سەنتەرەکە، دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە 12 نیشانە لە جەستە دا دەردەکەون و ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی سییەکان، ئەم نیشانانە پێش ئەوە دەردەکەون کەسەکە پشکنینی نەکردبێت و نەیزانیبێت تووشی نەخۆشییەکە بووە.

ئاژانسی نوفوستی روسی ئاشکرایکردووە، سەنتەرەکە بە هاوکاری پسپۆرانی پەیمانگای نیشتمانی بۆ روبەرووبوونەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا توێژینەوەکەیان ئەنجام داوە و بەپێی سەرژمێرییەک لە %10ی توشبووانی شێرپەنجەی سییەکان زیاتر لە 10 ساڵ دەژین.

سەبارەت بە نیشانەکان پسپۆڕان رایدەگەیەنن، لوت پژان، کۆکەی توند کە بەڵغەمەکەی زۆر زەردە، هەستکردن بە ئازار لە کاتی هەناسەدان، لە هەندێک حاڵەتدا لەدەستدانی کێشی جەستەی تیادا دەردەکەوێت، لەگەڵ شەکەتی بەردەوام و ئازار لە پشت و سنگدا و تەنگەنەفەسی، ئاوسانی لیمفەگرێکان.

ئەم هەشت نیشانەیە شەش مانگ پێش ئەویە کەسەکە پشکنینی کردبێت و هەستی بە نەخۆشییەکە کردبێت لە جەستەدا دەردەکەوێت، ئاماژەیان بەوەکردووە، هەموو نیشانەکان جگە لە لەدەستدانی کێش دەکرێت ساڵێک پێش پشکنین و زانینی نەخۆشییەکە لە جەستەدا دەربکەون.

شێرپەنجەی سیەکان چیە؟

شێرپەنجەی سییەکان جۆرێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە ، کە لە سیەکان ڕوودەدات . دوو سیەکان دووئەندامی ئیسفەنجین لەناو سینگدا .

هەموومان ئەوە دەزانین کە بەشێکی زۆر لە خەڵک دەمرێ بە هۆی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە ، وە زۆرترین ڕێژەی مردنیش بە شێرپەنجە ، شێرپەنجەی سیەکانە !

جۆرەکانی شێرپەنجەی سیەکان چین؟

دوو جۆری سەرەکی شێرپەنجەی سیەکانمان هەیە کە ئەوانیش دیاری دەکرێ کام جۆرەیە دووای ئەوەی تەماشادەکرێ کە چۆن دەردەکەوێ لە ژێر مایکرۆسکۆپ.

دوو جۆرە سەرەکیەکەش بریتین لە :

1:- Smalll cell lung cancer

2:- Non small cell lung cancer

(جۆری دووەم خێراتر بڵاو دەبتەوە )

پ / نیشانەکانی هەبوونی شێرپەنجەی سیەکان چین؟

ئەو نیشانانە بەدەردەکەون لە کەسی تووشبوو بەو شرپەنجەیە بەڵام ئەو نیشانانە هەندێک جار بە زوویی بەدەرناکەون و لە قۆناغی درەنگتر بەدەردەکەون .

● کۆخەیەکی بەردەوام

● ماندووێتی

● بە قوڕسی قووتدان

● هەناسەدانی کورت و خیزەی هەناسە

● نائاسوودەی و ئازاری سیەکان

● چڵمێکی خوێناوی کە لەگەر کۆخە دێتە دەرەوە

● ئاوسانی خوێنهەرەکان لە دەمووچاو و مل دا

پ/ڕێگای خۆپاراستن لە شێرپەنجەی سیەکان ؟

هیچ ڕێگەیەک نیە کە %100 لە ئەگەری تووشبوون بەو شێرپەنجە دوورمان خاتەوە بەڵام ئەو هۆکارانەی خوارەوە کاریگەریەکی زۆریان هەیە .

● جگەرە مەکێشە (جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوونت بەو شێرپەنجەیە زۆر زیاتر دەکات)

● دووربکەرەوە لەو شوێنەی جگەرەی لێ دەکێشرێ (واتە لەو شوێنەی کە یەکێک جگەرە دەکێشێت و دوکەڵەکەی هەڵدەمژی) داوا بکە جگەرەکە لە دەرەوە بکێشی .

● ژەمی خواردنەکەت پڕ بکە لە سەوزە و میوە .

● هەموو ڕۆژەکانی هەفتە وەرزش بکە (ئەگەر بە شێوەیەکی ئاسایی ناتوانی وەرزش بکەی بە شێوەیەکی هێواش دەستپێبکە) .

لە هەندێک باردا ناتوانین کۆنترۆڵی تووشبوونمان بکەین بەو شێرپەنجەیە ، نموونە ئەگەر لە مێژووی خانەوادەکە هەبێ .

ووشەی خوێندراوە (426) – zozk

پەیوەندیدار