سەرۆکی ژوری بازرگانی بەغدا رایگه‌یاند، داوا ده‌كات كاڵا‌و کەلوپەلی تورکی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه نه‌كڕدرێت، له‌كاتێكدا ئێستا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی كه‌لوپه‌ل له‌نێوان عێراق و توركیا 20 ملیار دۆلاره و پێویسته بایكۆتی ئه‌و وڵاته بكرێت، ده‌شڵێت، داوا لە سەرۆکی فیدراسیۆنی گشتی ژوری بازرگانی كراوه ڕێنمایی دەربکات بۆ هەمو ژورەکانی بازرگانی لە سەرانسەری پارێزگه‌کاندا بۆ بایکۆتکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
فیراس ئەلحەمدانی، سەرۆکی ژوری بازرگانی بەغدا به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ژوری بازرگانی داوا لە کەرتی تایبەتی عێراق دەکات كه کار لەگەڵ هەمو کۆمپانیا تورکییەکان بوەستێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كه سوپای توركیا رۆژی چوارشه‌ممه كردیه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س كوژران و 23 كه‌سیش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژوری بازرگانی به‌غدا داوا لە هەمو بازرگانانی ژێر چەتری دەستەی گشتی ژورەکە دەکات کە بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن، وەك ناردنی پەیامێکی توند بۆ حکومەتی تورکیا کە پەیوەندیه‌كی ستراتیژی لەگەڵ هەندێک لە کۆمپانیاکانیدا هەیە.
سەرۆکی ژوری بازرگانی بەغدا وتیشی، “قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و بایکۆتكردنیشی زیان بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت و پەیامێکی بەهێز دەنێرێت کە عێراق توانای هەیە بۆ بایکۆتکردنی ئەو بەرهەمانە لە وەڵامی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ژوری بازرگانی بەغدا داوای لە سەرۆکی فیدراسیۆنی گشتی ژوری بازرگانی کردوه کە ڕێنمایی دەربکات بۆ هەمو ژورەکانی بازرگانی لە سەرانسەری پارێزگه‌کان بۆ بایکۆتکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
پاشنیوەڕۆ رۆژی چوارشەممە 20ی (تەمموز/7)ی 2022، ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بە چوار تۆپ لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراو بەهۆی کوژرانی 9 گەشتیاری عەرەب و برینداربونی 23 گەشتیاری دیکە، ڕوداوەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو لایەنە سیاسییەکان بە توندی دژی هێرشەکە وەستانەوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی بۆردومانهكهوە ده‌ركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره بكشێنێته‌وه و به‌فه‌رمیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆماربكات.
ووشەی خوێندراوە (283) ئـــا : بێستون لەتیف