رۆژانە لەدەروازە سنووریەکانیەوە بەسەدان ئۆتۆمبیل هاوردە دەکرێت و لەبەرامبەردا تەنها بە پێدانی تابلۆ حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە یەک ملیار دیناری دەستدەکەوێت. هاوکات، شارەزاییانی بواری هاتووچۆ ئەوە دەخەنەڕوو حکومەت، هیچ پلانێکی نییە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکانە و رووداوەکانی هاتووچۆ.
بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم، لەماوەی هەفتەیەکدا دوو هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردە و تۆمار کراون، حکومەت لەرێگای پێدانی تابلۆوە رۆژانە زیاتر لە یەک ملیار دیناری دەستدەکەوێت.
حکومەت لەبەرامبەر پێدانی هەر تابلۆیەک بەمشێوە باج وەردەگرێت:
ئۆتۆمبێلی ٤ پستۆن، ملیۆنێک و ٥٣٢ هەزار دینار.
ئۆتۆمبێلی ٦ پستۆن، سێ ملیۆن و ١٨١ هەزارو ٥٠٠ دینار.
ئۆتۆمبێلی ٨ پستۆن، سێ ملیۆن و ٩٨٣ هەزارو ٧٥٠ دینار.
ئەو دوو هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلەی هاوردەکراون، گەر بەتێکڕایی پارەی تابلۆ بۆ هەریەکەیان سێ ملیۆن دینار وەرگیرابێت، ئەوا لەماوەی
هەفتەیەکدا حکومەت تەنیا بە پێدانی تابلۆ زیاتر لە هەشت ملیار دیناری دەستدەکەوێت، کە مانگانە دەکاتە زیاتر لە ٣٣ ملیار دینار.
بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێم، یەک ملیۆن و ١٩٦ ھەزار و ١١٥ ئۆتۆمبێلی تایبەت هەن، لەگەڵ ٦٩ ھەزار و ٤٢١ ئۆتۆمبێلی کرێو ٤٣٦ ھەزار و ٧٩٤ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، هاوکات ١٤٦ ھەزار و ٤٢ ئۆتۆمبێلی فەحس و کارتی زانیاری هەن لەگەڵ ٢٩ ھەزار و ٧٧٦ ئۆتۆمبێلی حکومی
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئامادەنییە قسەلەسەر بڕی ئەو باج و داهاتە بکات کە لە ئۆتۆمبێلەکانی وەردەگرن.
A- zozk