بۆ دووەم رۆژ شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس  و ئیسرائیل بەردەوامە

بۆ دووەم رۆژ شەڕی نێوان بزوتنەوەی “بزووتنەوەی حەماس ” لە كەرتی غەزە و ئیسرائیل بەردەوامە
ئەمڕۆ شەممە بۆ دووەم رۆژە شەڕ لە كەرتی غەزە بەردەوامە و “سەرایای قودس” كە باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامین رایانگەیاندووە كە ناوچەی “كیۆفیم” و “فجە”ی سەربازییان بە چەند موشەكێك بۆردومان كردووە، هەروەها لە رێگەی موشەك و هاوەنەوە ناوچەكانی “ئیریز” و “علومیم” و چەند ناوچەیەكی تریان كردووەتە ئامانج.
بەپێی زانیاریەكان، كەتیبەكانی “شەهیدانی ئەقسا”یش چەند ناوچەیەكی ئیسرائیلیان بۆردومان كردووە و لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوەكان كەوتوونەتە كار.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكان، ئیسرائیلیش بەردەوامە لە بۆردومان كردنی كەرتی غەزە و وەزارەتی تەندروستی ئەو كەرتەش بڵاویكردووەتەوە، بەهۆیەوە كەسێكی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و 4ی تر بریندار بوون، هەروەها ئیسرائیل ئاشكرای كردووە، پرۆسەیەكی سەربازی بۆ ماوەی یەك هەفتە دژی بزوتنەوەی “جیهادی ئیسلامی” حەماس  دەست پێكردووە.
ئیسرائیل ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا جیهادی ئیسلامی 160 موشەكی گرتووەتە ئیسرائیل و ئەوانیش 30 بۆردومانی ئاسمانییان بۆ سەر كەرتی غەزە ئەنجامداوە، 19 ئەندامی ئەو بزوتنەوەیەش دەستگیر كراون.

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە رابگیرێت و رایگەیاندووە: “ئەو تاوانانەی دژبە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن، ئاماژەی ئەو نیازە پەلاماردەرانانەی ئیسرائیلن، کە بە کۆمەڵێک پاساوی بێبنەما، پەردەپۆش کراون”.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەوڵی چڕ دەدرێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و وەستاندنی خوێنڕێژشتن لە کەرتی غەززە.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ‌، پێشتریش دەزگاکانی راگەیاندنی میسر هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە، کە قاهیرە داوای لە تەل ئەبیب کردووە بەزووترین کات هێرشەکانی بۆسەر غەززە بوەستێنێت.

دوێنێ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکە، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون بووە، لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەش هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل له‌ هێرشه‌كه‌دا 15 كه‌س كوژراون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین رایگه‌یاندوو، كه‌ 10 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون،

ووشەی خوێندراوە (343) بێستون لەتیف

پەیوەندیدار