عێراق لە یەدەگی زێڕ 30یەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی ئاب، ئەنجوومەنی ئاڵتوونی جیهانی رایگەیاند: عێراق 34 تەن ئاڵتوونی دەکرێت و وەک یەدەکی دراوی قورس لە بانکی جیهاندا دایدەنێت، ئەمەش عێراقی لە پلەی 40می وڵاتانی خاوەن ئاڵتوونەوە هێنایە پلەی 30یەم، لە کۆی 100 وڵات.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کڕینی 34 تەن ئاڵتوون لەلایەن عێراقەوە لەکاتی ئێستادا عێراق خاوەنی 130.4 تەن ئاڵتوونە، بەمەش عێراق چوارم وڵاتی عەرەبییە لەرووی خاوەندارێتی زۆرترین ئاڵتوونەوە کە پێشتر لە پلەی شەشەمدابوو.

لە سەرتاسەری جیهاندا هێشتا ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە خاوەنی 8133 تەن یەدەگی ئاڵتوونە، وڵاتی ئەڵمانیاش لە پلەی دووەمدا دێت بە بوونی 3355 تەن ئاڵتوون و ئیتاڵیاش بە پلەی سێیەم بە بوونی 2451 تەن.

پەیوەندیدار