بڕیاری یەكپۆشی لە زانكۆی سەڵاحەددین جێبەجێدەكرێت

زانكۆی سەڵاحەددین ئەنجامی ڕاپرسی بۆ مەبەستی یەكپۆشی ڕاگەیاند و سەرۆكی زانكۆكەش دەڵێت،”یەكپۆشی دەبێتە بڕیار و جێبەجێ دەكرێت، پێویستە هەموو خوێندكارێك پێیەوە پابەند بێت”.

ئەمرۆ چوارشەممە 10-8-2022 د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند،”یەكپۆشی دەبێتە بڕیار و لە 1-10-2022ـەوە جێبەجێ دەكرێت، پێویستە هەموو خوێندكارێك پێیەوە پابەند بێت”.

ئاماژەی بەوەشدا،”هەر خوێندكارێك پابەند نەبێت بە یەكپۆشی، یەكەمجار هۆشداری (تنبیه) پێ دەدرێ، جاری دووەم دەبێتە ئاگاداركردنەوە (ئینزار) و جاری سێیەم دەبێتە فەسڵ بۆ ماوەی هەفتەیەك”.

ئەنجامی ڕاپرسی بۆ مەبەستی یەكپۆشی:

پرسیارەكانی ڕاپرسیی كە ئاڕاستەی خوێندكاران كرابوو لە ماوەی یەك هەفتە ئەنجامەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

ئەگەر پەكپۆشی ڕابگەیەندرێت پابەند دەبیت پێی
% 70,6 بەڵێ % 29,4 نەخێر

ئایا چ جۆرە ڕەنگێك پەسەند دەكەیت
%74,6 سپی و ڕەش 8.8% ڕەساسی و سپی 16.7% رەساسی و ڕەش

ئایا یەكپۆشی بارگرانی لەسەر خوێندكار و خانەوادەی خوێندكار كەمدەكاتەوە
% 70,9 بەڵی %29,1 نەخێر

ئایا بەباشی دەزانی جیاوازی هەبێت لە نێوان ڕەنگی جلوبەرگی كچ و كوڕ
% 58,3 نەخێر %41,7 بەڵێ

ئایا پێتوایە یەكپۆشی كاریگەری دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكار
%64,6 بەڵی %35,4 نەخێر

ئایا ئەم شێوازە ڕاپرسیانە ڕاستەوخۆ بەهەندوەرگرتنی بیروڕای پێشنیاری مامۆستاو خوێندكاران سوودی هەیە
%79,6 بەڵێ %20,4 نەخێر

پەیوەندیدار