نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، داعش لە سنوری نێوان سوریا و عێراق 10 هەزار چەكداری هەیە و ناکۆکی نێوان لایەنەکانیشی قۆستوەتەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیی و لەهەوڵی ئەنجامدانی هێرشدایە.
ڤلادیمێر ڤۆرۆنكۆڤ بهرپرسی بهرهنگاربونهوهی تیرۆر له نهتهوه یهكگرتوهكان رایگهیاند، ڕێکخراوی داعش سودی لە لاوازی خاڵە سنورەیەکانی نێوان سوریا و عێراق وەرگرتووە و ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەکە کۆکردوەتەوە کە بە 10 هەزار سەرباز مەزندە دەکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتی ڕێکخراوەکە لە ئێستادا نزیک دەبێتەوە لە 50 ملیۆن دۆلار.
ڤۆرۆنکۆف ئەوەشی خستەروو، داعش هەڵمەتێکی فراونی بۆ تۆڵەکردنەوەی سەرکردە کوژراوەکانی دەستپێکردوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە داعش ماوەیەکە لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا دەستی بە جموجۆڵەکانی کردوەتەوە و لە کانوونی دووەمی ئەمساڵیش هێرشیکردە سەر بەندیخانەی پیشەسازی لە پارێزگای حەسەکە کەتیایدا زیاتر لە 300 چەکداری داعش هەڵاتن.