مه‌رجه‌كانی خانه‌شینكردنی پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

عوسمان سێدەری”بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، پێشمەرگە بەپێی یاسای تایبەت خانەنشین دەبێت،  دوای تەمەنی ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەت خانەنشین دەکرێت.

وتیشی، پێشمەرگە دەبێت ھەمیشە ھێزێکی چالاک بێت، لەبەرئەوە بەپێی یاساکە نابێت تەمەنی پێشمەرگە لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت، گەیشتە ئەو تەمەنە خانەنشین دەکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، لە یاسای خانەنشینی پێشمەرگەدا ریزبەندی ھەیە، بەپێی ریزبەندییەکە لیوا لە تەمەنی ٦٣ ساڵی و عەمید لە تەمەنی ٥٣ ساڵی و پێشمەرگە لە تەمەنی ٤٥ ساڵی خانەنشین دەکرێت، ریزبەندییەکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە دیاریکراوە.

بەرپرسی كاروباری یاسایی لیوای 8 پێشمەرگە چۆنیه‌تی خانەنشینكردنی پێشمەرگە به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئەشقی حسین بەرپرسی كاروباری یاسایی له‌ لیوا 8ی پێشمەرگە له‌ نوسینێكدا له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و دیاری ده‌كات كه‌ یاسای راژەو خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ساڵی(2007) ڕێكاری خانەنشین کردنی پێشمەرگەی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، به‌ پێی یاسا ٸەگەر پێشمەرگەكه‌ پله‌كه‌ی جوندی بێت 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت و ته‌مه‌نی گەشتبێته‌ 45 ساڵی خانەنشین ده‌بێت به‌ ئیجباری، هەروەها له‌ یاساكه‌دا دیاریكراوه‌ ٸەگەر پێشمەرگە پله‌كه‌ی ن.ع و زیاتربێت 15 ساڵ خزمەت ھەبێت ته‌مه‌نی 50 ساڵ بێت و بۆ ته‌كنیكیكاره‌كان 55 ساڵ خانەنشین ده‌بێت به‌ ئیجباری.

بەرپرسی كاروباری یاسایی له‌ لیوا 8ی پێشمەرگە ڕونیشیكرده‌وه‌، ٸەگەر حاڵەتێك ته‌مه‌نی كه‌متربێت له‌ 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت مافی ھەیە داوای خانەنشینی بکات بەڵام ده‌بێت رەزامەندی وەزیری له‌سەر بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ ئیجباری نیه‌، هەروەها پێشمەرگە مافی خانەنشینی ھەیە ٸەگەر نەخۆشبوو ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌جێبهێنێت به‌ڵام به‌ ڕاپۆرتی پزیشکی بیسه‌لمێنێت.

ووتیشی: له‌بری ئه‌و خاڵانه‌ بۆ فەرماندەیی گشتی ھێزی چەکدار یان ڕێگه‌پێدراوی پێشمه‌رگه‌ ھەیە هه‌ندێك حاڵه‌تی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین بكات وەک ٸەگەر زیادە میلاک بوو یان کەسێك به‌كه‌ڵكی سەربازی نەیه‌ت یان په‌یڕه‌وی ٸاداب و پرنسیپی پێشمەرگەی نەکات.

ئەشقی حسین باسی له‌وه‌شكرد، خانەنشینی ٸەفسەره‌كانیش به‌پێی پله‌كانیان و به‌ پێی یاسا راژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ساڵی(2007) دیاری كراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

ـ فەریق ـ فەریق یه‌كه‌م 63 ساڵ

ـ لیوا 60 ساڵ

ـ عەمید 58 ساڵ

ـ عەقید 55 ساڵ

ـ مقدم 53 ساڵ

ـ راٸد ـ نقیب 49 ساڵ

ـ ملازم ـ ملازم یه‌كه‌م 45 ساڵ

پەیوەندیدار