ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: ماددەی ھۆشبەر بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق پلانی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دەگرێتەبەر و ھۆشداریش دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی.

ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرپەرشتی بەھا ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق تایبەت بە تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە عێراق کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە بازرگانیکردن و بەکارھێنانیشەوە گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕوبەڕوبوونەوەشی پێویستی بە ھاوکاری و پشتیوانی ھاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە.

راشیگەیاندووە، ھەرچەند پلانی جدی و تۆکمەیان داناوە بۆ گۆڕینی شێوازی روبەڕوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان بە تەنھا توانای لەسەدا سەدی ئەو ئەرکەیان نییەو پێویستە ھاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە روبەڕوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکاندا ھەمان رۆڵی ھێزە ئەمنییەکان ببینن.

پەیوەندیدار