بەڕێوەبەری یەكێك لە خوێندنگەكانی بازیان ڕایدەگەیەنێت: لە بازیان ٦٥ قوتابی لە پۆلێكدا دەخوێنن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بونی كێشە لەسەر دیاریكردنی بەڕێوەبەری بینایەكی نوێی خوێندن.
سۆران رەسوڵ بەڕێوەبەری یەكێك لە خوێندنگەكانی بازیان، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی ژمارەیەك پۆلی خوێندنگەكەی كە ٦٥ قوتابی لە پۆلێكدا دەخوێنن، بانگەوازێك ئاڕاستەی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە دەكات و رایگەیاند: بەهۆی “ململانێ” لەسەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەكی بنەڕەتی، پاش تەواوبونی بینای خوێندنگەكە بەداخراوی و چۆڵەوانی ماوەتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرە لە بانگەوازەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد: داوا دەكەین بەزوترین كات ئەو كێشەیە یەكلایی بكرێتەوە كە تەنها لەبەرژەوەندی خودی قوتابیاندا بێت.