عێراق : 50هاووڵاتی زیاره‌تكاری ئێرانی له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

لە عێراق، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە، هاوكات 50 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسی دامەزراوەی حەج و گەشتی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشكرایكردووە، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە، هاوكات 50 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 7ی ئەیلوولی 2022ـەوە هاتنی كاروانی زیارەتكاران لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن دەستیپێكردووە.

ساڵانە بۆ بەشداریكردن لە چلەی كوژرانی ئیمام حوسێنی كوڕی عەلی ئەبوتاڵیب، سەدان هەزار هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیكە، لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا كۆدەبنەوە و بە كۆمەڵ شیوەن دەكەن.

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی مێهر تائێستا 50 هەزار كەس لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە شارەكانی عێراق.

پەیوەندیدار