كاتی بارینی یەكەم بارانی وەرزی پایز دیاری كرا

شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكان رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەكەم بارانی پایز بە شێوەی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی پێشبینییەكانی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 21ی ئەیلول كاریگەری شەپۆلی گەرما كەمدەبێتەوە و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە رۆژانی 21 و 22ی ئەیلول یەكەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەكەدا دەستپێدەكات، كە بەشێوەی پچڕ پچڕ و لەناوچەی جیاجیا و بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی ئەو شارەزا كەشناسییە، بەهۆی بەردەوامی گاریگەری بەرزەپەستانی ژێر گەرم سبەینێ یەكشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و روون دەبێت، پلەكانی گەرما بە رێژەی یەك پلە بەرزتردەبنەوە، بەشێوەیەك بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و لە سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران 40 پلە دەبێت، هەروەها لە كەركوك 42 و لە گەرمیان 43 پلە دەبێت.

پەیوەندیدار