دژه‌ تیرۆر: سێ‌ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 85 كیلۆگرام دەستگیركران

لە سنوری ئیدارەی راپەڕین سێ‌ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 85 كیلۆگرام لەو ماددانەوە دەستگیر كران كە لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا بووە.

لەو بارەیەوە رائید هێمن سەلام بەرپرسی دژەتیرۆر لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سنوری راپەڕین 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون و دەستیش بەسەر بارهەڵگرێكدا گیراوە.

باسی لەوەش كردووە، ئەو سێ‌ بازرگانە 85 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵیان پێبووە، كە لە بارهەڵگرەكەدا شاردبوویانەوە.

بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە چەند ساڵی رابردودا بەشێوەیەكی گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستانیش زیانیان كردووە و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوام بازرگانان و بەكارهێنەران دەستگیر دەكەن و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر لەو ماددانەدا دەگرن.

پەیوەندیدار