پەرلەمانی عێراق متمانه‌ی به ده‌ستبه‌كاربوونی 21 وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا دوو وەزارەتی دیکەش یەکلایی بکرێنەوە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار کارنامەی حکومەتی نوێی پەسەند کرد و متمانه‌ی به زۆرینەی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
پێکهاتەی کابینەکە بەم جۆرەیە:
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیران
حیان عەبدولغەنی عەبدولزهرە، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران
محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیران
ثابت محەمەد سەعید رەزا، وەزیری بەرگری
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ
تەیف سامی محەمەد، وەزیری دارایی
زیاد عەلی، وەزیری کارەبا
خالید شوانی، وەزیری داد
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی
نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردە
عەباسی عەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵ
خالید بتاڵ، وەزیری پیشەسازی
ئەسیرغرێری، وەزیری بازرگانی
رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوە
هەیام یاسری، وەزیری گەیاندن
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران
عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان
ئەحمەد بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی
ئەحمەد محەمەد حسێن، وەزیری لاوان و وەرزش
له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه‌وه، هیچ كاندیدێك بۆ هه‌ریه‌كه له وەزارەتەکانی ژینگه و هەروەها ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون پێشکەش نەکرابوو، بڕیارە لە دانیشتنی داهاتوودا ئەو دوو وەزارەتە یەکلابکرێنەوە.