شاندێکی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر پشتیوان سادق سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، شاندی میوان لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندنەکانی رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا. لەو دیدارەدا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەر کردنی کێشەکان کرد لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
bestun latef


