کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە



رەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ کەریم کەریمی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، شاندی میوان لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و نیشتمان کەمال و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.
لە دیداری دۆستانەی نێوان هەردوولا رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی رەوشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرایەوە.

bestun latef

پەیوەندیدار