لە کەرکووک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانە کوردییەکان قەدەغە کرا

پەروەردەی کەرکووک هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان قەدەغە دەکات.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم قوتابخانەکانی شاری کەرکووک کردووە و تێیدا هاتووە کە جگە لە هەڵکردنی ئاڵای عێراق، نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە لە قوتابخانەکاندا هەڵبکرێت.

بەپێی ئەم بڕیارە بێت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو قوتابخانەی کە خوێندنی کوردین قەدەغەیە.

پەیوەندیدار