کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ و سبه‌ێنێش خێرایى با له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاسته‌ی با به‌ره‌و باشورى خۆرئاوا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچڕ پچڕ، هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ بە 1 تا 3 پلە.
خێرایى با له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایى با له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاسته‌ی با به‌ره‌و باشورى خۆرئاوا ده‌بێت و مەوداى بینین له‌نێوان 6 – 8 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سبه‌ی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری دروسبونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زودا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18
سلێمانی: 16
دهۆک: 17
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 17
زاخۆ: 17
سۆران : 12
گەرمیان : 23

پەیوەندیدار