خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140 كارا دەكرێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای ماددەی 140 کارا دەکرێتەوە و ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی دۆسیەیان ھەیە لە چوارچێوەی ماددەی 140 قەرەبوو دەکرێنەوە.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ماوەی مانگێکدا قەرەبوکردنەوەی زیانمەندانی ماددەی 140 دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، لە ماوەی 10 رۆژدا کارەکانی لیژنەکە دەستپێدەکاتەوە و بودجەی خەمڵێنراوی خۆی دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 جێگای بکرێتەوە.

ماددەی 140 تایبەتە بە چارەسەری ئەو ناوچە کوردستانیانەی کێشەیان لەسەرە کە لە سەرەتادا بە ماددەی 58 چارەسەری بۆ دانرا لەنێوان هەرێم و عێراقدا و دواتر دوای نووسینەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق کرا بە ماددەی 140. ئەو ماددەیە لە ساڵی 2014وە و دوای هاتنی داعش و قەیرانی دارایی کارپێکردنی راگیراوە و لە ئێستاشدا ئەو لیژنەیەی تایبەتمەندە بەو ماددەیە کاراکراوەتەوە.

پەیوەندیدار