دهستهی دهستپاكی عێراق رایگهیاند، به تۆمهتی گهندهڵی و ساختهكاریی و دهستكاریكردنی بڕی زیاتر له دوو ملیۆن لیتر نهوتی سپی خێزانه ئاوارهكانی كهركوك له ماوهی كهمتر له ٥٠ ڕۆژدا، ژمارهیهك بهرپرسیان دهستگیركردووه.
دەستەی دەستپاکی عێراق راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیان لەو بڕە نەوتەی بڕیار بووە بەسەر ئاوارەکانی کەرکوکدا دابەشبکرێت، دەرکەوتووە لە پێدانی نەوتدا ساختەکاریی کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربهی ئهو ناوانهی له لیستهكهدا هاتون ناوی وههمین و له لیستی ئاوارهكانی كهركوكدا بونیان نییه.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا، کۆمپانیاکە دوو ملیۆن و ٦١٠ هەزار و ٤١٠ لیتری بەسەر خەڵکە ئاوارەکاندا دابەشکردووە، دوای ئەوەی پەنجەمۆریان لە لیستەکانی دابەشکردندا وەرگرتووە، تێبینی ئەوە کراوە پەنجەمۆری هاوشێوە کە بەهۆی دەستکاریکردن و ساختەکردنەوە تێکچووە هەبووە.
لیژنەکە چونەتە شوێنی نیشتەجیبونی ئاوارەکان و جگە لە خەڵکی ئاوارە ناوی دیکەیان دۆزیەوەتەوە کە نەوتیان پێدراوە و باسی لەوەسکردووە زۆرینەی ئەو ناوانەی ئاشکرایان کردووە سازتەبون.
دەستەی دەستپاکی لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا دۆسیەی یاساییان کردوەتەوە بە پێی ماددەی ٣٣١ی سزادانی عێراقی و فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کە تایبەتە بە پشکنینی کەیسەکانی دەستپاکی، بۆ ئەو بەرپرسانەی کۆمپانیاکە دەرچووە.




