سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی “هەدەپە” لەبەرامبەر هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سەر هاوسەرۆكی ئێستا لەشاری ئیستانبوڵ دەڵێت، ئەو حكومەتە بەتاوان و بۆگەنی داپۆشراوەو زۆر دەمێكە سنورەكانی خۆی تێپەڕاندووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەو حكومەتە بەتاوان و بۆگەنی داپۆشراوە و زۆر دەمێكە سنورەكانی خۆی تێپەڕاندووە، ئێوە هێشتا هیچ زللەیەكتان بەرنەكەوتووە، بەڵام چاوەڕێی سندوقەكانی دەنگدان بكەن و ئەوكات دەبینن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لەمیانی بەشدارییكردن لەگردبونەوەیەكدا كە لەشاری ئیستانبوڵ لەژێر دروشمی “ئازادی بۆ نەخۆش و زیندانیان و كۆتایی بەگۆشەگیری بهێنن”، پۆلیسێك زلـلەیەكی لەفەرحان ئەنگۆ هاوسەرۆكی هەدەپە لەئیستانبوڵدا و ئەوەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە لەزیندانی ئەدرنەدا دەستبەسەركراوە.