سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سوریا رایگه‌یاند، گروپێكی چه‌كدار له سوریا گۆڕی ئه‌بو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی ئه‌میری ڕێكخراوی داعشیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و روفاته‌كه‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دوای ئه‌وه‌ی له کۆتایی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی قوڕه‌یشی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا له‌لایه‌ن هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له پارێزگای درعا له باشوری سوریا كوژرا.
له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌نادۆڵ باسی له‌وه‌كردوه، فیرقه‌ی هه‌شته‌م كه گروپێكه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ته‌نه‌ف له باشوری سوریا كارده‌كات، ته‌رمی حه‌سه‌ن قوڕه‌یشیان ده‌رهێناوه كه له شاری جاسمی سنوری درعا نێژراوه، پاشانیش ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف كردوه.
تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسی ته‌رمی ئه‌بو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی دیار نیه و هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكاش له سوریا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئێواره‌ی 31ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 ئه‌بو عومه‌ر موهاجیر وته‌بێژی داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له تۆمارێكی ده‌نگیدا كوژرانی ئه‌بو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌بو حسێن حسێنی قوڕه‌یشی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند.