وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان: بەهیچ شێوەیەك ناهێڵین كچان بخوێنن

دوای ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بڕیارەکەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان هاتنەدەنگ و هۆشداریان دایە تاڵیبان لەبارەی بڕیارەکەوە، وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان رایگەیاند، “ئامادەین بۆ سزا پێشبینیکراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”.

محەممەد نەدیم، وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان لەبارەی کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بڕیاری تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان رایگەیاند، “پاشەکشە لە بڕیارەکەمان ناکەین ئەگەر بۆمبی ئەتۆمیش بخەنە خوارەوە”. یەکێتی ئەوروپاش داوا دەکات ئەو بریارە “رابگرن.”

پاش قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە زانکۆ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبانەوە، وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌فغانستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، سكاڵایه‌كی زۆر له‌باره‌ی شه‌رعی نه‌بوونی جلوبه‌رگی ئه‌و ژنانه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا ناتوانن له‌و رێكخراوانه‌ كاربكه‌ن.

دوای ئەم بریارە، بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا و سێ رێکخراوی جیهان بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان ئیدانە و شەرمەزار دەکەن و داوا لە تاڵیبان دەکەن، راستەوخۆ بڕیارەکەی بکشێنێتەوە، وەک پابەندبوونێک بە یاسا و بنەما مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە.

پەیوەندیدار